ئیسرائیل باڵیۆزی خۆی له واشنتن گۆڕی
حكومه‌تی ئیسرائیل، له سه‌روبه‌ندی سوێندخواردنی جۆزێف بایدن، وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا، باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له واشنتن گۆڕی.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئیسرائیل، له سه‌روبه‌ندی سوێندخواردنی جۆزێف بایدن، وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا، باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له واشنتن گۆڕی.
دوێنێ نوێنه‌ری ئیسرائیل له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، جه‌لعاد ئاردان، وه‌ك باڵیۆزی نوێی ئیسرائیل له واشنتن ده‌ستبه‌كار بوو.
"روون دیرمر"، باڵیۆزی پێشووی ئیسرائیل، له واشنتن كه ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له‌و پۆسته ماوه‌ته‌وه، له تویته‌ر، نووسی: په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات ئێستا له هه‌موو كاتێكی دیكه‌ی رابردوو به‌هێزتره.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئاردان"، پێشتر وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆ بووه له حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران بنیامین ناتانیاهۆ و ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌هێزكردنی هاوپه‌یمانی مه‌زنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، باڵیۆزی نوێی ئیسرائیل كار بكات بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ریه‌ك له حكومه‌تی ئیسرائیل و دیموكراته‌كان و ناكۆكی نێوانیان له باره‌ی پرسی پرۆگرامی ناووكی ئێران كه‌مبكاته‌وه.