گه‌وره راوێژكارێكی تره‌مپ: نازانرێت جۆ بایدن چۆن خزمه‌تی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ده‌كات
گه‌وره راوێژكاری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، ستیڤن میلله‌ر، رایگه‌یاند، روون نییه سیاسه‌تی جۆ بایدن له باره‌ی كۆچی نایاسایی چۆن خزمه‌تی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
گه‌وره راوێژكاری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، ستیڤن میلله‌ر، رایگه‌یاند، روون نییه سیاسه‌تی جۆ بایدن له باره‌ی كۆچی نایاسایی چۆن خزمه‌تی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ده‌كات.
میلله‌ر، له تویتێكدا نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ بایدن به‌ڵێنی دا سه‌رۆكی هه‌موو ئه‌مه‌ریكاییه‌كان بێت، به‌ڵام روون نییه ئه‌و چۆن خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له میانی كردنه‌وه‌ی رێگه‌كان له‌و ناوچانه‌ی تیرۆرێكی زۆریان تێدایه، یاخود به پێشنیازی لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر سنووری باشووری خۆرئاوای وڵات، ئه‌مانه چ خزمه‌تێكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
دوێنێ له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونیدا، بایدن ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه تره‌مپ به‌سه‌ر گه‌شتی هاووڵاتیانی ژماره‌یه‌ك وڵاتی موسڵمان نشیندا سه‌پاندبووی و هه‌روه‌ها ته‌رخانكردنی بودجه‌ی بۆ ته‌واوكردنی دیواری جیاكه‌ره‌وه‌ی باشووری ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ مه‌كسیك راگرت.