بایدن: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك بێ رێزی بكات ده‌ریده‌كه‌م
من گاڵته ناكه‌م، كاتێك ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئێوه له‌گه‌ڵ من كار بكه‌ن و ببیستم هه‌ر كه‌سێك به بێ رێزی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كه‌ی بكات، ده‌ستبه‌جێ ده‌ریده‌كه‌م
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا، "جۆ بایدن" رایگه‌یاند، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك بێ رێزی به‌رامبه‌ر به هاوپیشه و هاوكاره‌كه‌ی بكات ده‌ریده‌كه‌م و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بۆ گێڕانه‌وه‌ی رێز بۆ حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له چوار ساڵی رابردوودا ئه‌و پرسه به‌لاوه نرابوو.
ئه‌و وتانه‌ی بایدن، له میانی ئه‌و ئاهه‌نگه گریمانه‌ییه هاتن، كه له هۆڵی نانخواردنی كۆشكی سپی بۆ نزیكه‌ی هه‌زار یاریده‌ده‌ری سیاسی رێكخرابوو.
له قسه‌كانیدا بایدن گوتی: من گاڵته ناكه‌م، كاتێك ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئێوه له‌گه‌ڵ من كار بكه‌ن و ببیستم هه‌ر كه‌سێك به بێ رێزی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كه‌ی بكات، ده‌ستبه‌جێ ده‌ریده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها گوتی: هیچ كه‌سێك هه‌ڵاوێر ناكرێت و پێویسته هه‌مووان به‌و په‌ڕی رێز و شكۆوه كار بكه‌ن.
رۆژی چوارشه‌ممه (20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2021)، جۆزێف بایدن، كاندیدی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك چلوشه‌شه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سوێندی یاسایی خوارد و ده‌ستبه‌كاربوو.