كازمی: رێگه به فره‌ناوه‌ندی له بڕیاری هێزه ئه‌منییه‌كان ناده‌ین
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، "مسته‌فا كازمی" كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاكانی ناوخۆ و به‌رگری عێراق رێكخست.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، "مسته‌فا كازمی" كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاكانی ناوخۆ و به‌رگری عێراق رێكخست.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م فه‌رمانده باڵاكانی ئه‌منی و هه‌واڵگری به‌شداربوون و تێیدا پرسی دوو ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌غدا تاوتوێ كران.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، كه نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كازمی فه‌رمانیكردووه، ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنرێت و له هۆكاری ئه‌و دزه‌كردنه‌ی تیرۆریستان بكۆڵرێته‌وه.
هه‌روه‌ها فه‌رمانیكردووه، سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كان له ئاماده‌باشی ته‌واودا بن بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ هاووڵاتیان.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاندووه، رێگه ناده‌ین هه‌وڵی هه‌واڵگرییانه‌ی هێزه‌كانمان په‌رت و بڵاو بكرێت و فره سه‌رچاوه‌یی له ناوه‌ندی بڕیاری هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌بێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، له كارنامهیدایه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری ئه‌منی بكات به گوێره‌ی پێویستیی مه‌یدانی و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ش ناچنه ژێر فشاری هیچ ئیراده‌یه‌كی سیاسییه‌وه.