كۆمارییه‌كان: دوو هه‌فته ده‌رفه‌ت به تره‌مپ بده‌ن
رێبه‌ری كۆمارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، "میچ ماكونیل" داوایكرد، ماوه‌ی دوو هه‌فته ده‌رفه‌ت بدرێته "دۆناڵد تره‌مپ" بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بۆ لێپرسینه‌وه له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئاماده بكات.
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ری كۆمارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، "میچ ماكونیل" داوایكرد، ماوه‌ی دوو هه‌فته ده‌رفه‌ت بدرێته "دۆناڵد تره‌مپ" بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بۆ لێپرسینه‌وه له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئاماده بكات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، "ماكونیل" داوای له رێبه‌ری دیموكراته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیران، "چاك شومه‌ر" كرد، ده‌رفه‌ت به "تره‌مپ" بدرێت و دۆسییه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی پیران.
ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكارییه جێبه‌جێ بكرێت، پرسیی لێپرسینه‌وه له "تره‌مپ" ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، رۆژی (13)ی ئه‌م مانگه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ لێپرسینه‌وه له "تره‌مپ" به هۆی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی لایه‌نگرانی له رۆژی (6)ی ئه‌م مانگه له به‌رده‌م كۆنگرێس ئه‌نجامیان دا و تێیدا چوونه ناو باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس.