له بهسره بۆمبێك به كاروانێكی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی دژی داعشدا تهقییهوه
كاروانەكەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بۆمبێكی چێنراو كرایە ئامانج و هاووڵاتییهك بریندار بوو
K24 – ھەولێر:
سەرچاوەیەكی ئەمنی، ئەمڕۆ ھەینی رایگەیاند، ھاووڵاتییەك بریندار بوو لە ئهنجامی بە ئامانجكردنی كاروانێكی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر رێگای بەسرە- زیقار.
سەرچاوەكە لە لێدوانێكدا بە "موازین نیوز"ی راگەیاندووە، "كاروانەكەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بۆمبێكی چێنراو كرایە ئامانج لە سەر رێگای خێرای بەستنەوەی پارێزگای بەسرە بە زیقار لە باشووری عێراق".
گوتیشی: تەقینەوەكە بووە ھۆی گیان لەدەستدانی ھاووڵاتییەك، كە لە تەك رێگاكە بوو".