پرسی دادگایی کردنی ترەمپ رەوانەی سینات دەکرێت
ئەم پرسە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا تاوتوێ كراوە
K24 - ھەولێر
رۆژی دووشەممە پرسی دادگایی کردنی ترەمپ رەوانەی سینات دەکرێت.
چەک شوومەر، سەرۆکی زۆرینەی دیموکراتەکان لە سینات رایگەیاند، لەگەڵ نانسی پێلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا قسەی کردووە و پێی راگەیاندووە، رۆژی دووشەممە پرسی دادگاییکردنی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ رەوانەی سینات دەکەن.
شوومەر، راشیگەیاند "لە سینات دەنگ لەسەر ئەوە دەدەرێت کە ئایا ترەمپ تاوانبار بکرێت یان نا؟.
لە 13/1/2021 ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەنگی بە تۆمەتی ھاندان بۆ توندوتیژی و ھەڵکوتانەسەر کۆنگرێسی ئەمەریکا پرسی لێپرسینەوەی لە دۆناڵد ترەمپ پەسەند کرد.
میچ مەکۆنێل، سەرکردەی کۆرمارییەمان داوا دەکات، دادگاییکردنی ترەمپ بۆ مانگی داھاتوو دوابخرێت، بۆ ئەوەی دەرفەت بدرێتە ترەمپ پارێزەر بگرێت و بەرگری لە خۆی بکات.