یەكەم لێدوانی ترەمپ دوای جێھێشتنی كۆشكی سپی: شتێك دەكەین

یەكێك لە یاریدەرەكانی ترەمپ دوای لە پەیامنێری گۆڤارەكە كرد، ئەو شوێنە جێبێلێت

سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ و میلانیای ھاوسەرە لە كاتی جێھێشتنی كۆشكی سپی
سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ و میلانیای ھاوسەرە لە كاتی جێھێشتنی كۆشكی سپی

K24 – ھەولێر:

لە یەكەم دیداری رۆژنامەوانییدا، دوای كۆتاییھاتنی ماوەی سەرۆكایەتیی، سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ ھەندێك لێدوانی لێڵ و شاراوەی له‌باره‌ی پلانه‌كانی بۆ ئاینده‌ دا.

ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی لە لێدوانێكی كورتدا بۆ گۆڤاری Washington Examiner لە یانە گۆلفەكەی خۆی لە فلۆریدا، ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی ھەنگاوەكانی ئاییندی دوای جێھێشتنی كۆشكی سپی گوتی:" شتێك دەكەین، بەڵام ئێستا نا".

دوای ئەوە یەكێك لە یاریدەده‌رەكانی ترەمپ داوای لە پەیامنێری گۆڤارەكە كرد، ئەو شوێنە جێبێلێت.

ئەمە لە كاتێكدایە ئەنجومەنی پیران ئامادەكاری بۆ دادگاییكردنی ترەمپ و دوورەپەرێزكردنی دەكات. لە حاڵەتی چەسپاندنی تۆمەتەكە بەسەریدا، رێگه‌ لە ترەمپ دەگیرێت لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتوودا خۆی كاندید بكاته‌وه‌، ھەرەوەھا ناتوانێت ھیچ پۆستێك بە ھەڵبژاردن بەدەستبێنێت.

سەرچاوە: فۆكس نیۆز