دواى ئاشكرابوونى چه‌ند حاڵه‌تێكی دزیكردن ئه‌مه‌ریكا پێدانی مافی كۆچبه‌ری به عێراقیه‌كان راده‌گرێت
كه‌سێكی رووسی و یه‌كێكی عێراقی و یه‌كێكی ئوردنی له دزینهكهدا تێوه‌گلاون

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راگرتنی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به وه‌رگرتنی كۆچبه‌رانی عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش دوای ئاشكرابوونی چه‌ند حاڵه‌تێكی پێشێلكاری، كه خۆی له دزینی زانیاری ناو دۆسییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه ده‌بینێته‌وه، كه داوای مافی په‌نابه‌رێتییان كردووه.
له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسی بلۆمبێرگ رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریداوه، به‌رنامه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌په‌له و بۆ ماوه‌ی 9 رۆژ رابگرێت، ئه‌مه‌ش دوای ده‌رچوونی لیستێكی تایبه‌ت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكاوه كه ناوی سێ تۆمه‌تباری له‌خۆ گرتووه و به‌وه تۆمه‌تبار كراون، كه زانیاری نهێنییان له دۆسیه‌ی نزیكه‌ی هه‌زار و 500 كه‌سی عێراقییان دزیوه، كه له ئه‌مه‌ریكا به‌دوای په‌ناگه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
به‌گوێره‌ی لیسته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا، دوو له تۆمه‌تباره‌كان به‌ڕه‌گه‌ز ئوردنی و رووسین و پێشتر فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه‌ی گومرگ و كۆچبه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بوون، ئه‌و دوو تۆمه‌تباره توانیویانه ده‌ستیان به زانیاری ناو دۆسیه‌ی ئه‌و عێراقییانه بگات، كه داوای مافی په‌نابه‌رێتییان كردووه و دواتر ئه‌و زانیاریانه‌یان له ماوه‌ی 2016 بۆ 2019 بۆ هاووڵاتییه‌كی عێراقی ناردووه.
ئه‌و زانیاریانه ژماره‌یه‌ك پرسیار له‌خۆ ده‌گرێت كه ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێن، كه داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن، وێڕای هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان بۆ حاڵه‌تی كۆچبه‌ران و زانیارییه‌كانی دیكه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی واشنتن تایمز، لێكۆڵه‌ران ده‌ڵێن: هاووڵاتییه‌كی عێراقی به ناوی ئه‌وس موه‌فه‌ق عه‌بدولجه‌بار سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاره‌ی كردووه، كه ئێستا له ئوردن ده‌ژیت و پێشتر داواكه‌ی بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی له ئه‌مه‌ریكا ره‌تكراوه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه‌ی كۆچبه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بوون، یه‌كێكیان له ئوردنه و ئه‌وی دیكه‌یان له رووسیایه و توانیویانه ده‌ستیان به سه‌دان دۆسیه بگات و بیده‌نه ده‌ست عه‌بدولجه‌بار، كه به‌رامبه‌ر هه‌ر جارێكی پێدانی ئه‌و زانیارییانه زیاتر له هه‌زار دۆلاری به‌و دوو كه‌سه داوه و ناوی ئه‌ویش له لیستی تۆمه‌تباراندا هاتووه.
لێكۆڵه‌ران جه‌ختیشیان كردووه‌ته‌وه، پێده‌چێت ئه‌و زانیارییانه‌ی دزه‌یان پێكراوه، بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه به‌كارهێنرا بن، كه پێشتر داواكه‌یان ره‌تكراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییانه دووباره داواكارییه‌كانیان دابڕێژنه‌وه.
نوێنه‌رانی داواكاری گشتی ئاماژه‌یان به‌وه داوه، ره‌نگه ئه‌و سێ تۆمه‌تباره ببنه هۆی ئه‌وه‌ی كه ناوی هه‌ندێك له‌و كۆچبه‌رانه‌ی شایسته‌ن بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی، له لیستی چاوه‌ڕوانی به‌رنامه‌ی كۆچبه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ده‌رهێنرابن.
ئه‌و به‌رنامه‌یه كه له ساڵی 2008 دامه‌زراوه، تایبه‌ت به‌و عێراقییانه راگه‌یه‌ندرابوو، كه له كاتی جه‌نگی عێراق و دواتریش هاوكاری حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و دامه‌زراوه سه‌ربازی و میدیاییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن راسته‌وخۆ داوای مافی كۆچبه‌ری له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بكه‌ن، له‌بری ئه‌وه‌ی بۆ گه‌یاندنی ئه‌و داواكارییه په‌نا بۆ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ببه‌ن.
H.B