فوئاد حوسێن: داوامان له ئیداره‌ی ئه‌مریكا كردووه به‌رده‌وامی به گفتوگۆی ستراتیژی بدەین
چه‌ندین كێشه‌ی دیاریكراومان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا هه‌یه
K24 – ھەولێر:
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ باشه، پێویسته ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین.
فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی: "چه‌ندین كێشه‌ی دیاریكراومان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و كێشانه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، رێگای كراوه‌مان بۆ گفتوگۆ هه‌ڵبژاردووه".
هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد، داوایان له ئیداره‌ی بایدن كردووه، به‌رده‌وامی به گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكا بدات و دا‌واشیان كردووه، تیمێكی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری دیاری بكه‌ن بۆ به‌رده‌وامیدان به‌و گفتوگۆیانه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تاوه‌كو مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوو‌و ئه‌مەریكا ژماره‌ی هێزه‌كانی له (5) هه‌زار (200) سه‌ربازه‌وه بۆ (3) هه‌زار سه‌رباز له عێراق كه‌مكردووەته‌وه.