قۆناغی شەشەمی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەكرێت
"تا كۆتایی مانگی داھاتوو سەرجەم پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 خەرجدەكرێت"
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئاشكرای كرد دەست بە دابەشكردنی قۆناغی شەشەمی پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان دەكرێت.
نەوزاد شێخ كەمال، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "قۆناغی شەشەمی شایستەی جوتیاران، بەم زووانە خەرج دەكرێت و تا كۆتایی مانگی شووباتیش سەرجەم پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 خەرجدەكرێت".
ئاماژەی بەوەشكرد: "ھیچ نوسراوێك لەلایەن بەغداوە بەدەست ئێمە نەگەیەشتووەتە لەبارەی پارەی گەنمی ساڵانی 2014 و 15 و 16ـی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان".