داوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێلی "مه‌لیكه" ده‌كرێت
"مەترسی لەسەر سەلامەتی ژیانی هاووڵاتیان دروست دەکەن"
K24 - راپه‌ڕین:
داواكاری گشتی راپه‌ڕین، به نووسراوێكی فه‌رمی داوای له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی راپه‌ڕین كردووه، ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی كراوندا بگرێت، كه به پێیده‌گوترێت "مه‌لیكه".
په‌یامنێری كوردستان24 له راپه‌ڕین، رایگه‌یاند، بەپێی نووسراوێک کە ئاڕاستەی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕینی کردووە، فەرمانگەی داواکاری گشتی لە راپەڕین داوا لە بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین دەکات ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا کراون کە به "مەلیکە" ناسراون، هێنراونه‌ته سنووری راپەڕین و ئەو ئۆتۆمبێلانە لەبەر ئەوەی هیچ پێشینە و سەرەتایەکی یاساییان نییه و بێ تابلۆن، مەترسی لەسەر سەلامەتی ژیانی هاووڵاتیان دروست دەکەن و ئاستی تاوانکاری زیاتر دەکەن.
هه‌ر به گوێره‌ی نووسراوه‌كه، داواكاری گشتی راپه‌ڕین داوا ده‌كات، بەپێی یاسای ژمارە 12 لە یاسای هاتووچۆ پێویستە دەستیان بەسەردا بگیرێ و رێگە نەدرێ لە شەقامەکان هاتووچۆیان پێ بکرێ.
ئۆتۆمبێلی "مه‌لیكه" ماوه‌یه‌كه له رێگه‌ی قاچاخ و خاڵه سنوورییه‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ندێكی دیكه‌ش له رێگه‌ی زه‌مینی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقه‌وه ده‌هێنرێنه هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام هیچ پێشینه و تابلۆیه‌كی هه‌رێمی كوردستانیان پێ نه‌دراوه، چونكه مه‌رجه‌كانی هاورده‌كردنیان تێدا نییه، له سه‌رووی هه‌موویان مۆدێله‌كانیان خوار 2010یه.