(2) برا له عه‌نكاوه به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوللـه كوژران
به‌ر له‌وه‌ی سواری ئۆتۆمبێله "درع"ه‌كه‌یان ببن، پێكران
K24 - هه‌ولێر:
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، به كوردستان24ی راگه‌یاند، (2) برا، یه‌كێكیان (26) ساڵ و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان (32) ساڵ، به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوللـه له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه كوژران.
رائید هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر گوتی: "ئه‌و دوو برایه، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و شارۆچكه‌یه هاتوونه‌ته‌ده‌ر، له لایه‌ن ئۆتۆمبێلێكه‌وه به چه‌ندین فیشه‌ك زمدار ده‌كرێن و دواتر تاوانباره‌كان هه‌ڵدێن، هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌و دوو برایه‌یان گواستووه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان، گیانیان له‌ده‌ست داوه".
گوتیشی: "هه‌رچه‌ند ئه‌و دوو برایه ئۆتۆمبێلێكی "درع" گوللـهنهبڕیان پێبووه، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی سواری ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ببن، پێكراون، وادیاره كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بووه، به‌ڵام پۆلیس لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كات و تاوانباران ده‌ربازیان نابێت".
د.ی