پاپا سه‌ردانی سیستانی ده‌كات
به گوێره‌ی زانیاری ئاژانسی هه‌واڵده‌ری فه‌ره‌نسایی "فرانس پرێس" له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، پاپا فه‌ره‌نسیسی پاپای "كاثۆلیكه‌كان"ی جیهان، له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، سه‌ردانی گه‌وره مه‌رجه‌عی به‌شێك له شیعه‌كانی عێراق، عه‌لی سیستانی ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:

پاتریاركی كلدانی كاثۆلیكی كاردیناڵ "لویس ساكو" رایگه‌یاند، پاپا له نه‌جه‌ف سه‌ردانی سیستانی ده‌كات و هه‌ردوولا چه‌ند پرسێكی جێبایه‌خیان تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئه‌و پاتریاركه له لێدوانێكیدا بۆ سایتی "ڤاتیكان نیوز" رایگه‌یاندووه، پاپا نامه‌یه‌كی له باره‌ی ئاشتییه‌وه پێیه و پوخته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، "ئیدی شه‌ڕ به‌سه".
بڕیاره پاپا فه‌ره‌نسیس، له پێنج تا هه‌شتی مانگی ئازار/ مارسی 2021 سه‌ردانی عێراق بكات.