به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى هه‌ولێر: سۆران عومه‌ر "تاوانباره"
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت رايگه‌ياند، سۆران عومه‌ر، سه‌رۆكى ليژنه‌ى مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان "تاوانباره".
K24 – هه‌ولێر:
له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 07:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆدا، به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى هه‌ولێر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت رايگه‌ياند، سۆران عومه‌ر، سه‌رۆكى ليژنه‌ى مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان "تاوانباره".
گوتيشى: سۆران عومه‌ر كه "به‌داخه‌وه" سه‌رۆكى ليژنه‌ى مافى مرۆڤه له په‌رله‌مانى كوردستان، سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار كراوه و خێزانێك كه له شوێنێك داده‌نيشن، پێش چه‌ند ساڵێك زه‌لامێك بزر بووه و له‌گه‌ڵ سۆران بووه و كه‌سوكارى سكاڵايان له دژى تۆمار كردووه.
هه‌روه‌ها گوتى: سۆران عومه‌ر فه‌رمانى گرتنى هه‌يه و فه‌رمانه‌كه‌ى لاى منه.
روويشيكرده سۆران عومه‌ر و گوتى: تۆ جارێ وه‌ره خۆت ته‌سليم بكه و پابه‌ندى ياسا به، ئينجا قسه بكه، نه‌ك ئه‌وه‌ى له فه‌يسبووك قسه له باره‌ى كه‌يسێكه‌وه بكه‌يت كه هيچى لێ نازانييت.
عه‌ميد عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ئه‌وه‌شى گوت: "سێ تا چوار جار به نووسراو داوايان له په‌رله‌مان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى سۆران بدرێته ده‌ست ياسا، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵاميان نه‌دراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، هه‌ندێك كه‌س ده‌يانه‌وێت كه‌يسه‌كانى تاوان وه‌ك رێگه‌يه‌ك بۆ "ناشيرينكردنى" هه‌ولێر به‌كاربهێنن.
پێشتر سۆران عومه‌ر، سه‌رۆكى ليژنه‌ى مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان له رێگه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووكه‌وه، سه‌باره‌ت به كه‌يسى كوژرانى گه‌نجێك، كه ده‌گوترێت "به‌هۆى فوول لايته‌وه" بووه، نووسيبووى: "ئه‌گه‌ر ئه‌م بكوژه ته‌سلیم نه‌كرێت به‌دادگاو داڵده بدرێت، ئه‌وه پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به‌رپرسن".