بۆ یه‌كه‌م جار وێنه‌ی چالاكوانێكی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقی كاغه‌زی نه‌ختینه‌ی 20 دۆلاری ده‌ڕازێنێته‌وه
چالاكوانێكی به‌رهه‌ڵستكاری كۆیلایه‌تی له سه‌ر كاغه‌زی نه‌ختینه‌ی ئه‌مه‌ریكی شوێنی سه‌رۆكی پێشووتر ده‌گرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئیداره‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی بۆ خێراكردنی دانانی وێنه‌ی هاریێت تابمان، چالاكوانی به‌رهه‌ڵستكاری كۆیلایه‌تی له‌سه‌ر كاغه‌زی نه‌ختینه‌ی 20 دۆلاری چڕ كردووه‌ته‌وه.
پێشتر بڕیاربوو كاغه‌زی نه‌ختینه‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكی له ساڵی رابردوو به وێنه‌ی ئه‌و چالاكوانه‌وه ده‌ركه‌وێت، كه هه‌ر له‌كاتی له‌دایكبوونییه‌وه له ساڵی 1820 به‌ده‌ست كۆیلایه‌تییه‌وه ده‌ناڵاند. وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا پلانی دانانی وێنه‌ی ئه‌و چالاكوانه له شوێنی وێنه‌ی ئه‌ندرۆ جاكسۆن، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا، كه ژماره‌یه‌ك كۆیله‌ی هه‌بوون، داڕشتووه.
بڕیاری ده‌رچوونی نه‌ختینه نوێیه‌كه له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته راگیرا. دوای چوونی بایدن بۆ كۆشكی سپی و وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و پلانه زیندووكرایه‌وه و كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ئێستا وه‌زاره‌تی گه‌نجینه چۆنیه‌تی هه‌نگاوه‌كانی خێراكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه تاوتوێ ده‌كات.
هاریێت تابمان، چالاكوانێكی ئه‌مه‌ریكیی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقی بوو، له ساڵی 1820 له ویلایه‌تی مێریلاند له‌دایكبووه و له ساڵی 1913 كۆچی دوایی كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت كه دوای زیاتر له 100 ساڵ لوه مردنی، وێنه‌كه‌ی جۆرێكی كاخه‌زی نه‌ختینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڕازێنێته‌وه.
تابمان به كۆیله له‌دایك بووه، به‌ڵام توانیویه‌تی كه‌سایه‌تییه‌كی مێژوویی بۆخۆی درووست بكات، به چالاكییه‌كانی له‌بواری نه‌هێشتنی كۆیلایه‌تی و ژێرده‌ستی و كاره نهێنییه‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی له سه‌رده‌می جه‌نگی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا ناسراوه.
دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌شكه‌نجه ده‌دات، تونیویه‌تی له ویلایه‌تی مێریلاند به‌ره‌و فیلادێلفیا رابكات، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك له‌پێناو ئازادكردنی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی و ده‌یان كۆیله‌ی دیكه، گه‌ڕایه‌وه بۆ مێریلاند، دواتر توانی سه‌ركردایه‌تی 13 پرۆسه‌ی هاوشێوه بكات و 70 كه‌سی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقیی له كۆیلایه‌تی و ژێرده‌ستی رزگاركرد.
دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگی ناوخۆیی، چالاكییه‌كانی له‌پێناو پێدانی مافی ده‌نگدان به ژنان چڕكردووه‌ته‌وه. له‌ساڵی 1913 به‌هۆی تووشبوونی به هه‌وكردن له سییه‌كانی كۆچی دوایی كردووه.
H.B