بەوێنە... ژیانی رۆژانە لە سەرکەپکان
K24 - هەولێر
سەرکەپکان یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای رانیە و لە ڕووی ھەڵکەوتەی جوگرافییەوە کەوتووەتە بەشی باکووری خۆرئاوای پارێزگای سلێمانی.
ناحیەکە دەکەوێتە ناوچەیەکی شاخاوی، لە رۆژاوا چیای ماکۆک و لە باکووری شاخی کارۆخ و لە ڕۆژھەڵاتی شاخی کێوەڕەش و لە باشووریشی شاخی حاجیلەیە.
خەڵکی سەرکەپکان وەک لەو وێنانەی ئاژانسی فرانس پرێس دەردەکەوێت، ژیانێکی سادە دەژین.
