ژنێك (11) مێردی خۆی ناشتووه
ژنه‌كه، كچه‌كانی راسپاردووه به‌دوای پیاوی به‌ته‌مه‌ندا بگه‌ڕێن، بۆئه‌وه‌ی خۆی هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵ بكات

K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی هه‌رێمی "كراسنودار"ی رووسیا، كۆتایی به لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر ژنێك هێنا، كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوی به‌ته‌مه‌نی خانهنشیكراو ده‌كرد و دواتر موڵك و ماڵه‌كه‌ی پێده‌فرۆشت و ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گرت.
هاوسه‌ری خانه‌نشینكراو، دوای ماوه‌یه‌كی كورت له هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی، به‌هۆكاری نادیار ده‌مرد، ئه‌م حاڵه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌سه‌ر هه‌موو مێرده‌كانی ئه‌و ژنه دووباره‌بوونه‌ته‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی رووسیا، ژنه‌كه ته‌مه‌نی (53) ساڵه و كچه‌كانی راسپاردووه، تا به‌دوای پیاوی به‌ته‌مه‌ندا بگه‌ڕێن، بۆئه‌وه‌ی خۆی هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵ بكات و ده‌ستبه‌سه‌ر موڵكیان دابگرێت.
كچه‌كانی ئه‌و ژنه، توانیویانه ژماره‌یه‌ك پیاوی به‌ته‌مه‌ن رازی بكه‌ن، دوای هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ داكیان، موڵكه‌كانیان به شێوه‌ی بریكارنامه و وه‌سیه‌ت و فرۆشتن، له‌به‌رده‌ستی ئه‌و ژنه دابنێن.
ژنێكی (57) ساڵه‌ش، كه پیشه‌ی كڕین و فرۆشتنی خانووبه‌ره‌یه، یارمه‌تی ئه‌و ژنه‌ی داوه، بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵكه‌كان.
كۆی ئه‌و زیانه‌ی به‌و هاووڵاتییانه كه‌وتووه، (21.7) ملیۆن روبلی رووسییه، به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ژنه له‌گه‌ڵ هاوكارانی، له‌ماوه‌ی (6) ساڵدا، (12) تاوانیان ئه‌نجام داوه، كه بووه‌ته هۆی مردنی (11) پیاوی به‌ته‌مه‌ن.
سه‌رچاوه: RT
د.ی