به‌منزیكانه (پاسپۆرتی ڤاكسین) به هاووڵاتیان ده‌درێت
گرووپێكی قازانج نه‌ویست، تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر پاسپۆرتی ته‌ندروستی ده‌كات

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
له‌لات سه‌یر نه‌بێت له ئه‌مه‌ریكا، حكومه‌ت و ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌شته‌كان رێكده‌خه‌ن، له‌و وڵات بۆ ئه‌و وڵات، بیر له ده‌سته‌واژه‌یه‌كی نوێ ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ویش "پاسپۆرتی ڤاكسین"ه.
یه‌كێك له‌و بڕیاره ئیدارییانه‌ی سه‌رۆك "جۆو بایدن" بۆ رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا ڤایرۆس ده‌ریكرد، له پێناو یه‌كخستنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا به به‌ڵگه‌كانی دیكه‌ی ڤاكسه‌نه‌یه‌شن و به‌رهه‌مهێنانی فۆرمێكی دیاریكراوی دیجیتاڵی، داوای كردووه "هه‌ڵسه‌نگاندنێكی به‌كه‌ڵك"ی بۆ بكه‌ن.
به‌پێی راپۆرتێكی "زه سیاتل تایم"، حكومه‌تی دانیمارك رۆژی (5ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، دوو تا سێ مانگی داهاتوودا، پاسپۆرتی دیجیتاڵی ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه پیشانده‌دات، كه هاووڵاتیان ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
حكومه‌ته‌كان نه‌ك ته‌نیا پێشنیازی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه پاسپۆرتی ڤاكسین بدرێت، به‌ڵكو له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌دا یه‌كێتی هێڵی ئاسمانی فڕۆكه‌وانی ئیمارات ده‌ست به به‌كارهێنانی به‌ڵگه‌ی دیجیتاڵی گه‌شتی رێگه‌پێدراو ده‌كات و هانی كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی و دیكۆمێنتی حكومه‌ته‌كان ده‌دات، بۆ دڵنیابوون له وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه و پشكنینی تاقیگه‌یی كۆڤید-19.
پێویسته له‌مه‌ودوا گه‌شتیاران بزانن پاسپۆرتی ڤاكسین، یان رێگه‌پێدراوی ڤاكسین چییه، پاسپۆرتی ڤاكسه‌نه‌یشن دیكۆمێنتێكی سه‌لمێنه‌ره، كه نیشانی ده‌دات تۆ ڤاكسینه‌كه‌ت وه‌رگرتووه دژی كۆڤید-19. هه‌روه‌ها هه‌ندێك به‌ڵگه (فۆرمی دیاریكراو)ه، رێگه به هاووڵاتیان ده‌دات، كه ئه‌نجامی نێگه‌تیڤی پشكنینی ڤایرۆسه‌كه بسه‌لمێنێت، كه واده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسان گه‌شتی نێوان وڵاتان بكه‌یت.
ئێستا ئه‌م فۆرمه دیاریكراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی و گروپه‌كانی پیشه‌سازی و رێكخراوه قازانج نه‌ویسته‌كان و كۆمپانیاكانی ته‌كنۆلۆژیا-وه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك به‌كاردێت و له رێگه‌ی مۆبایله‌كه‌ته‌وه دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه ده‌توانیت وه‌ك ئه‌پێك خه‌زنی بكه‌یت، یان چاپی بكه‌یت و بیخه‌یته گیرفانته‌وه.
نی‌ك كارین، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی فڕۆكه‌وانی و سه‌رنشینان و بار و ئاسایش، له رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌شتی ئاسمانی (IATA) به رۆژنامه‌ی "زه نیویۆرك تایم"ی وتووه: "له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین پڕۆسه‌كه بكه‌ینه دیجیتاڵی، واته وێنه‌ی دیكۆمێنته‌كه وه‌ك نموونه‌یه‌كی دیجیتاڵی له رێگه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه بگه‌یه‌نین به ته‌واوی فڕۆكه‌خانه‌كان تا زیاتر بگونجێت و به ئاسانی رێگه‌ی پێبدرێت و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان به‌كاربێت، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌نێوان وڵاته‌كان گه‌شت ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ په‌ڕاوێكی جیاواز له هیچ خاڵی پشكنینی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی جیاواز چاپ بكرێت".
(IATA)، یه‌كێكه له‌و رێكخراوانه‌ی كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری دیجیتاڵی ده‌كات، تا كارئاسانی بۆ پڕۆسه‌ی دیكۆمێنتكردنی گه‌شتی گه‌شتیاران بۆ چه‌ندین ساڵ بكات، جه‌ختیش له‌سه‌ر ڤاكسه‌نه‌یشنی گه‌شتیاران ده‌كه‌نه‌وه.
(IATA)، له رێگه‌ی كۆمپانیای (IBM)، كارتی دیجیتاڵی ته‌ندروستی تایبه‌تی گه‌شه‌پێداوه، كه خه‌ڵك ده‌توانێت به‌ڵگه‌كانی ڤاكسه‌نه‌یشن و پشكنینی پزیشكی نێگه‌تیڤ بكاته ناو سیستمی كۆمپیوته‌ری تا بگاته شوێنی گشتی، وه‌ك یانه‌كانی وه‌رزشی و فڕۆكه‌خانه و زانكۆ و شوێنی كاركردن.
هه‌روه‌ها سه‌كۆی ئابوری جیهانی و دامه‌زراوه‌ی پڕۆژه‌ی "كۆمنز" كه گرووپێكی سویسری قازانج نه‌ویسته، ده‌ستی به تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر پاسپۆرتی ته‌ندروستی دیجیتاڵی كردووه، كه به (كۆمه‌ن پاس) ناسراوه.
د.ی