ئيتاڵيا 500 سهرباز رهوانهى بهنداوى مووسڵ دهكات
بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە، ئیتاڵیا، 500 سەرباز رەوانەی بەنداوی موسڵ بکات.
K24 – ههولێر:
بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە، ئیتاڵیا، 500 سەرباز رەوانەی بەنداوی موسڵ بکات.
رۆبێرتا پێنۆتی، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا لە دوای سەردانەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان و بەنداوی موسڵ، ئاشکرایکرد تا کۆتایی ئەم مانگە 500 سەربازی ئیتاڵی دەگهنه بەنداوی موسڵ، بەمەبەستی پارێزگاریکردن لە کارمەندانی ئەو کۆمپانیا ئیتاڵیەی کە کاری نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکەی گرتووەتە ئەستۆ.
مانگی شوباتی رابردوو، حکومەتی ئیتاڵی گرێبەستێکی بەبڕی 296 ملیۆن دۆلار مۆر کرد لەگەڵ کۆمپانیا گروپی ترێڤی ئیتاڵی مۆر کرد بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی بەنداوی موسڵ، کە بەگوێرەی قسەی بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەمریکا و عێراقی، ئەو بەنداوە مەترسی داڕووخانی لەسەرە.
ئێستاکە 380 راوێژکاری سەربازی ئیتاڵی لە ھەرێمی کوردستان و عێراقن بەمەبەستی مەشق پێکردنی پێشمەرگە و سەربازانی سوپاى عێراقی.