راوێژكارێكی كازمی: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ته‌نیا "چاودێری" هه‌ڵبژاردن ده‌كات
راوێژكاری سه‌رۆك كازمی رایگه‌یاند، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان "چاودێری" پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق ده‌كات، نه‌ك "سه‌رپه‌رشتی"

K24 – هه‌ولێر:
راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردن، "عه‌بدولحوسێن ئه‌لهینداوی" رایگه‌یاند، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان "چاودێری" پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق ده‌كات، نه‌ك "سه‌رپه‌رشتی".
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌و راوێژكاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتی: "رۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ته‌نیا چاودێریكردنی پرسی هه‌ڵبژاردنه، نه‌ك سه‌رپه‌رشتیكردنی و ده‌ست له كاروباری ئیداری پرۆسه‌كه وه‌رنادات".
گوتیشی: "عێراقییه‌كان له هه‌موو قۆناغه‌كاندا خۆیان سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردووه".
بڕیار بوو، له سه‌ره‌تای حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، له توانایدا نییه ئه‌و پرۆسه‌یه له‌كاتی دیاریكراودا ئه‌نجام بدات، دوای كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق، واده‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه بۆ سه‌ره‌تای ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو دواخرا .
بڕیاره رۆژی (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021)، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی پێشوه‌خته له عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق، سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكات.
به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، هه‌ر چوار ساڵ جارێك، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له (229) كورسی پێكهاتووه و سه‌رجه‌م پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نوێنه‌ریان له‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌یه.
به گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌سندكراو، پارێزگاكانی عێراق بۆ چه‌ندین بازنه‌ی جیاوازی هه‌ڵبژاردن دابه‌شكراون و ژماره‌ی نوێنه‌ران بۆ هه‌ر بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن، به گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتووان ده‌ستنیشان كراون.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دژایه‌تی خۆیان بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له لایه‌ن ناوه‌نده بیانییه‌كانه‌وه ده‌ربڕی.
"نوری كامل مالكی" دیارترین ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییانه بوو، ره‌تیكرده‌وه به‌وه رازی بێت، پرۆسه‌كه له ژێر "سه‌رپه‌رشتیی" بیانی‌دا به‌ڕێوه‌بچێت و رایگه‌یاند، "سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن بیانییه‌كانه‌وه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه".
وه‌رگێڕان: ئ.ڕ