جۆزێپ بۆرێڵ: پێشنیازی سەپاندنی سزا بەسەر رووسیادا دەخەمە بەردەم وڵاتانی ئەوروپا
دەرکردنی دیپلۆماتکاری ئەڵمانیا، پۆڵەندا و سوید لە مۆسکۆ ناکۆکییەکانی قووڵتر كردوونهتهوه

K24 – ھەولێر:
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: پێشنیازی سەپاندنی سزا بەسەر رووسیادا دەخاتە بەردەم پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا.
دوای گەڕانەوەی لە مۆسکۆ، جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە پەرلەمانی ئەوروپا گوتی: بڕیاری کۆتایی لای وڵاتانی ئەندامە، کە هەنگاوی داهاتوومان بەرامبەر رووسیا چی دەبێت.
گوتیشی: پێشنیازی سەپاندنی سزا بەسەر رووسیادا دەخەمە بەردەم وڵاتان و دەوەستێتە سەر بڕیاری هەر 27 ئەندامەکە، کە چۆن وەڵامی پێشێلکارییەکانی رووسیا دەدەنەوە.
بەهۆی دەستگیرکردنی ئەلێکسی ناڤاڵنی، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا و دەیان هەزار كهس لە لایەنگرانی، ناکۆکی کەوتووەتە نێوان رووسیا و ئەوروپا.
دەرکردنی دیپلۆماتکاری ئەڵمانیا، پۆڵەندا و سویدیش لە مۆسکۆ ناکۆکییەکانی هێندەی دیکە قووڵتر كردووهتهوه و ئەو سێ وڵاتە ئەوروپاییەش دیپلۆماتکارە رووسیەکانیان لە وڵاتەکانیان دەرکرد.