لە شەڕەکەی بازگەی تاسڵوجە ئاسایشێک گیانی لەدەستدا
چەند ئەندامێکی دیکە بریندارن
K24- سلێمانی:
بەهۆی دروستبوونی رووبەڕووبوونەوەی لە نێوان هێزی ئاڵتوونی و هێزەکانی ئاسایش لە بازگەی تاسڵوجە، ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش گیانی لەدەستدا کە بە چەقۆ بریندارکرابوو.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە بازگەی تاسڵوجە، دەمەقاڵێ لە نێوان هێزی ئاڵتوونی و هێزەکانی ئاسایش سەر بە بازگەکە دروست بوو، بەهۆیەوە چوار ئەندامی هێزەکانی ئاسایش بە چەقۆ بریندار کران.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستداوە و بریندارەکانی دیکەش لە ئێستادا چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی وەردەگرن.
کوردستان24 زانیویەتی، قوربانییەکە ناوی شاخەوانە؛ کوڕی شەهیدە وتاقانەیە و تەمەنی 30 ساڵە.