حکومەتی هەرێم کێشەی ئاوی دوکان – سلێمانی چارەسەر دەکات

زیاد لە چوار ملیار دیناری بۆ تەرخانکرد

دەریاچەی دوکان- سلێمانی
دەریاچەی دوکان- سلێمانی

K24- هەولێر:

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی بە گوژمەی چوار ملیار و 82 ملیۆن و 118 هەزار دینار چارەسەری کێشەی ئاوی دوکان – سلێمانی دەکات.

وەزارەتی دارایی ئاشکرایکردووە، کێشەی دابینکردنی "پەمپ و ماتۆڕ" بۆ پرۆژەی ئاوی دوکان- سلێمانی/1 چارەسەر دەکەن و پارەی پێویستیان بۆ تەرخانکردووە.

دەقی نووسراوەکە:

لەسەر ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمرۆ بەرواری 2021/2/10، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕەزامەندی دا بەتەمویل کردنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە گوژمەی (چوار ملیار و هەشتاو دوو ملیۆن و شەش سەدو هەژدە هەزار دینار)،
بەم ڕەزامەندیەش کێشەی دابینکردنی (پەمپ و ماتۆر) بۆ پڕۆژەی ئاوی دوکان- سلێمانی/1 جێ بەجێ دەکرێت.

نووسراوی وەزارەتی دارایی
نووسراوی وەزارەتی دارایی