سەرۆك بارزانی: سوید لە رۆژانی ئەنفال و نەهامەتییەكاندا باوەشی بۆ هاووڵاتیانی كورد كردەوە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی سوید لە عێراق دەکات

سەرۆک بارزانی و باڵێۆزی سوید لە عێراق 02/11/2020  پیرمام
سەرۆک بارزانی و باڵێۆزی سوید لە عێراق 02/11/2020 پیرمام

K24- هەولێر:

سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە لارس رۆناس، باڵیۆزی سوید لە عێراق کرد و باسیان لە رەوشی سیاسی عێراق و هەڵبژاردنی داهاتوو و پەیوەندی نێوان گەلی کوردستان و سووید کرد.

لە دیدارەكەدا، رۆشنایی خرایە سەر هەڕەشەكانی تیرۆر لەسەر ئاسایشی جیهان؛ باڵیۆزی سوید لە عێراق سوپاسی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كرد كە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش و پاراستنی ئاشتی و ئاساییشی جیهان رۆڵی بەرچاویان هەبووە.

پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی سوید و هەروەها رەوندی كوردی لە سوید تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوو و سەرۆك بارزانی سوپاسی وڵاتی سویدی كرد كە لە رۆژانی تەنگانە و ئەنفال و نەهامەتییەكاندا باوەشی بۆ هاووڵاتیان كورد كردەوە و هەردوولا هیوایان خواست بوونی ژمارەیەكی زۆری كورد لە سوید لەسەر بەرەوپێشڤەچوونی پەیوەندییەكانی هەردوولا رەنگبداتەوە.