واژووكردنی رێككه‌وتنی گۆڕان و یه‌كێتی نزیكبووه‌ته‌وه
بانگهێشتنامه‌ش ئاراسته‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان دەكرێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌م نزیكانه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رێككه‌وتنێكی سیاسی واژوو ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان رێوڕه‌سمی واژووكردنەكە له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بانگهێشتنامه‌ش ئاراسته‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان دەكرێت.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیارە رۆژی شه‌ممه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆببنه‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ساڵی 2009 دامەزرا و بۆ یەكەمجار و له هه‌مان ساڵدا، بەشداری لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی 25ی حەوتكرد.