به‌ر له مردن له‌سه‌ر پارچه كارتۆنێك وه‌سیه‌تی نووسیوه
"بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌و كاغه‌زه ده‌بینێته‌وه، ئه‌وه ژماره‌ی براكه‌م "محه‌مه‌د سه‌یفه‌دین"ـه، خواحافیز، بمبوورن نه‌متوانی دایكم بۆلاتان بهێنم، بابه و ناسر خۆشمده‌وێن، دوعای ره‌حمه‌تمان بۆ بكه‌ن، قورئانمان بۆ بخوێنن"

K24- هه‌ولێر:
دادگای شاری "كوفرا" له لیبیا، وه‌سیه‌تنامه‌ی ژنێكی بڵاوكرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری سودانی به‌ره‌و لیبیا هاتوون و ته‌رمه‌كانیان له بیابانی نزیك ئه‌و شاره‌ی لیبیا دۆزراوه‌ته‌وه.

وه‌سیه‌تنامه‌كه هی ژنێكه به ناوی "مزنه سه‌یفه‌دین حه‌سه‌ن"، دوای ئه‌وه وه‌سیه‌ته‌كه‌ی نووسیوه، كه زانیویه‌تی زه‌حمه‌ته له‌و بیابانه رزگاری ببێت.
ژنه‌كه له وهستیهتهكهیدا نووسیویه‌تی: "بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌و كاغه‌زه ده‌بینێته‌وه، ئه‌وه ژماره‌ی براكه‌م "محه‌مه‌د سه‌یفه‌دین"ـه، خواحافیز، بمبوورن نه‌متوانی دایكم بۆلاتان بهێنم، بابه و ناسر خۆشمده‌وێن، دوعای ره‌حمه‌تمان بۆ بكه‌ن، قورئانمان بۆ بخوێنن".
پۆلیسی "كوفرا"ی لیبیا رایگه‌یاند، رووداوێك له دووری (400) كیلۆمه‌تر له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و شاره روویداوه، كه بووته هۆی مردنی ژماره‌یه‌ك كه‌س، دوای گه‌یشتنی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ شوێنی رووداوه‌كه، ژماره‌یه‌ك ته‌رمیان له ته‌نیشت ئۆتۆمبێلێك دۆزیوه‌ته‌وه، كه هه‌ندێك جلوبه‌رگ و جانتا به ته‌نیشت تهرمهكانهوه په‌رشوبڵاوبوونه‌ته‌وه.

ته‌رمه‌كان بۆ شاری "كوفرا" گواستراونه‌ته‌وه، كه (3) ژن و (5) پیاو بوون، له لێكۆڵینه‌وه‌كانی دادگادا ده‌ركه‌وتووه، ئۆتۆمبێله‌كه له له شاری "فاشر"ی سودانه‌وه به‌ره‌و شاری "كوفرا"ی لیبیاوه هاتوون و (21) سه‌رنشینی هه‌ڵگرتووه، ته‌نیا (8) ته‌رمیان دۆزیوه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی دیكه بێسه‌روشوێنن.
وه‌سیه‌تنامه‌كه دهنگانهوهیهكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌بووه و قوربانیانی بیابان كاریگه‌ری له‌سه‌ریان درووستكردووه، هه‌ندێك كه‌س له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه قوربانییه‌كان له تینوه‌تی و له برسان مردوون، به‌ڵام دادگای "كوفرا" هێشتا له لێكۆڵینه‌وه‌كانی به‌رده‌وامه.
د.ی