تەقە لە زانکۆی کۆیە کرا

"ویستوویەتی بە ئۆتۆمبێل بێتە ناو زانكۆ"

زانكۆی كۆیە
زانكۆی كۆیە

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ لە ئۆتۆمبێلێکەوە لەبەردەم زانکۆی کۆیە تەقە لە زانکۆکە کرا، بەگوتەی سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی زانكۆكەش رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە.

د. رۆستەم زەنگەنە، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی زانکۆی کۆیە بە کوردستان24ی راگەیاند "ئۆتۆمبێلێک هەوڵیداوە بێتە ناو زانکۆ بە پاساوی ئەوەی قوتابیەک دێنێتە ژوورەوە، بەڵام بەپێی رێنماییەکانی زانکۆ ئەگەر ئۆتۆمبێلێک لۆگۆی زانکۆی پێوەنەبێ رێگای هاتنە ژوورەوەی پێنادرێت. لە ئەنجامی دەمەقاڵێ لەگەڵ پۆلیسەکانی زانکۆ ئەو کەسە دەستڕێژی گولـلەی کردووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە".

رووداوەکە لەکاتێکدا بووە زانکۆ دەوامی ئاسایی خۆیان هەبووە و گۆڕەپانی زانکۆ قەرەباڵغ بووە ژمارەیەكی زۆر قوتابی لێ بووە. بەوتەی د. رۆستەم، رووداوەکە دۆخێکی نەخوازراو و شڵەژانی لای قوتابیان دروستکردووە، ئەوان وەک سەرۆکایەتی زانکۆ ژمارە و جۆری ئۆتۆمبێلەکەیان داوەتە هێزه ئەمنییەکان و هێزێکی ئەمنیش بۆ لێکۆڵینەوە له رووداوەکە هاتووەتە زانکۆی کۆیە.

Fly Erbil Advertisment