له حه‌مرین فڕۆكه‌ی عێراق بۆردومانی پێگه‌كانی داعش ده‌كات
فڕۆكه‌ی (F-16)ی عێراقی به (5) لێدان پێگه‌كانی داعشی بۆردومان كردووه

K24 - هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021) له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزی فڕۆكه‌وانی سوپای عێراق پێگه‌ی چه‌كدارانی داعشی له حه‌مرین كردووه‌ته ئامانج.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، هێزی فڕۆكه‌وانی سوپای عێراق، له (5) لێدانی ئاسمانی، پێگه‌ی چه‌كدارانی داعشیان له حه‌مرین له پارێزگای سه‌لاحه‌ددین بۆردومان كردووه.
ئاشكراشی كرد، به پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری، فڕۆكه‌ی جه‌نگی (F-16)ی عێراقی (2) جار بۆردومانی زنجیره چیای حه‌مرینیان كردووه، كه بووته هۆی تێكشكاندنی مۆڵگه‌ی تیرۆریستان.
به‌یاننامه‌كه‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه، كه چه‌ند چه‌كداری داعش له هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی هێزی عێراقی كوژراون، به‌ڵام جه‌ختی كرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان تونیویانه پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ناوببه‌ن، له‌داهاتووش زانیاری زیاتر له‌به‌ره‌یانه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: Arabic sputnik news
د.ی