قالیباف: لە دۆخی نە شەڕ و نە ئاشتیـدا نامێنینەوە
محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، لە دۆخی نە شەڕ و نە ئاشتیدا نامێننەوە و بە هیچ شێوەیەک بەلایانەوە گرنگ نییە ئەمریکا دەیەوێت دانوستان بکات یان شەڕ.
لەبارەی ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتن، قالیباف گوتی: "ئەگەر حەوت مەرجە لۆژیکییەکەمان قبووڵ بکەن، رێگای رێککەوتن کراوەیە." روونیکردەوە، ئەو حەوت مەرجە دەرەنجامی خەبات و تێکۆشانی گەلی ئێرانە.
قالیباف هۆشداریدا: "ئەگەر ئەمجارە ئەمریکییەکان هەڵەیەک بکەن، هێزە چەکدارەکانی ئێران جوگرافیای جەنگ دیاری دەکەن."
جەختیکردەوە، توانا و ئیرادەی هێزەکانیان نەخشەی شەڕ دیاری دەکات نەک خواست و ئیرادەی ئەمریکا، گوتیشی: "دووکەڵی جەنگی نوێ دەچێتە چاوی زۆر کەسەوە."
نوێ دەکرێتەوە...