لە کامپێكی ئاوارەکانی شنگال سێ کەس سووتان

ئەندامی یەک خێزان

ئەو باوکەی لە کاتی هەوڵی رزگارکردنی منداڵەکانی گیانی لەدەستدا
ئەو باوکەی لە کاتی هەوڵی رزگارکردنی منداڵەکانی گیانی لەدەستدا

K24- زاخۆ:

باوکێک و کوڕ و كچێك لە کەمپی ئاوارەکانی شنگال بەهۆی ئاگرکەوتنەوە گیانیان لەدەستدا.

پەیامنێری کوردستان24 لە زاخۆ رایگەیاند، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگرەکە لەناو خێمەیەک کەتووەتەوە.

دەشڵێت، دایک و باوکی خێزانەکە لە ناو خێمەیەک خەوتن و منداڵەکانیشیان لەناو خێمەیەکی تەنیشتیان. کاتێک لە خێمەی منداڵەکان ئاگر کەوتووەتەوە، باوکەکە هەوڵی داوە منداڵەکانی رزگار بکات، بەڵام خۆی و کوڕ و كچێكی بەهۆی ئاگرەکە گیانیان لەدەستداوە. تەنها یەک منداڵیان رزگار کراوە، ئەویش لە لایەن دایکییەوە.

رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویداوە و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون کە یەکێکیان دایکی ئەو دوو منداڵەیە کە گیانیان لەدەستداوە.

 

Fly Erbil Advertisment