ناوی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ کۆمەڵی دادگەریی گۆڕدرا
کۆمەڵ چەند گۆڕانکارییەک لە میانی کۆنگرەی چوارەم ئەنجام دەدات
K24- هەولێر:
كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیاری دا به گۆڕینی ناوی حزبه‌كه‌یان بۆ كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان.
له دووه‌مین رۆژی كاره‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵ، به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، بڕیاردرا به گۆڕینی ناوی حزب له كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه بۆ كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان.
هه‌روه‌ها هه‌ر له چوارچێوه‌ی چواره‌مین كاره‌كانی كۆنگره‌دا، له كۆی 68 كاندید، 22 ئه‌ندامی نوێی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ هەڵبژێردران.
له رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌شدا، عه‌لی باپیر به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
هەروەها لەم کۆنگرەیدا، پۆستی كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵ له ''ئه‌میر''ـەوە گۆڕدرا بۆ ''سه‌رۆك'' و بڕیارە ئەو حزبە گفتوگۆی زیاتر لەسەر رەشنووی پەیرەوی ناوخۆ بکات و گۆڕانکاری ئەنجام بدات.
