فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ئه‌مریكی له ئاسمانه‌وه گڕده‌گرێت
فڕۆكه‌كه (231) سه‌رنشین و تیمێكی (10) كه‌سی هه‌ڵگرتووه و پارچه‌كانی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ده‌كه‌وێته خواره‌وه

K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی "یۆنایتد ئیرلاینز"، یه‌كێك له بزوێنه‌ره‌كانی له‌كاركه‌وت و گڕی گرت، دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی "دینفر"ی به‌ره‌و "هۆنۆلولو" جێهێشت.
Boeing 777 de United Airlines de Denver a Honolulu pic.twitter.com/iIzRUmFWs9
— escribano (@tuidelescribano) February 20, 2021
له گرتیه‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت یه‌كێك له بزوێنه‌ره‌كانی فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی گڕده‌گرێت، له هه‌ندێك وێنه‌ی دیكه له ئاسمانه‌وه پارچه‌كانی به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كێك ده‌كه‌ونه خواره‌وه.

پۆلیسی برومفیلد له ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ، هه‌ندێك وێنه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاگاداری دانیشتووی ئه‌و گه‌ڕه‌كانی كرده‌وه، كه پارچه‌كانی فڕۆكه‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ته خواره‌وه، ده‌ستكاری پارچه‌كان نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، كه ئه‌نجومه‌نی سه‌لامه‌تی نیشتمانی، پارچه‌كان ده‌گوازێته‌وه.

كۆمپانیای یۆنایتد له به‌یاننامه‌كدا رایگه‌یاند، له گه‌شتی ژماره (328)، كه (231) سه‌رنشین و تیمێكی (10) كه‌سی هه‌بووه، هه‌ر هه‌موویان له‌و رووداوه سه‌لامه‌ت بوون.

سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
د.ی