عه‌لی حوسێن: پارتی سازش له‌سه‌ر دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد ناكات
پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌نی دۆزی ره‌وای گه‌لی كورده له عێراقدا و كێشه‌ی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی عێراقی نییه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستانی و عێراقی پارتی دیموكراتی كوردستان، عه‌لی حوسێن رایگه‌یاند، پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌نی دۆزی ره‌وای گه‌لی كورده له عێراقدا و كێشه‌ی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی عێراقی نییه و به گرنگی ده‌زانێت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد و ده‌ستووری ئیتیحادی هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان.
عه‌لی حوسێن له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، سه‌باره‌ت به دۆزی كورد له عێراقدا گوتی: له ده‌ستووری 1958ه‌وه كورد وه‌ك هاوبه‌ش له عێراق ناوی هاتووه. له رێككه‌وتننامه‌ی 1970دا بوونی كورد له عێراقدا جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه. له 2003شدا كاتێك ده‌ستوور له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنێكی سیاسی هه‌مه‌لایه‌ن ئاماده‌كرا، دانی پێدا نرا، كه كورد له عێراقدا له چوارچێوه‌ی هه‌رێمێكی فیدراڵی ئیتیحادی ده‌ژین.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی كورد و لایه‌نه شیعییه‌كانی عێراق، عه‌لی حوسێن روونیكرده‌وه، له ده‌یه‌ی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، كورد و جووڵانه‌وه‌كانی شیعه له په‌یوه‌ندیدا بوون و هاوكاریان بووینه. به‌ڵام عێراق له بناغه‌وه به ناسرووشتی درووست كراوه و كێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی عێراق بووه، كه هیچ كاتێك هاوبه‌شیی كوردیان قبووڵ نه‌كردووه. هه‌ر بۆیه كورد په‌نای بۆ ریفراندۆمیش برد و ئه‌وه ئه‌نجامی پشتگوێخستنی كورد بوو.
گوتیشی: كورد دانووستان و گفتوگۆ ره‌تناكاته‌وه و به گرنگی ده‌زانێت هه‌ر دانووستانێك ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و هاوبه‌شیی كورد بێت له‌عێراقدا.
عه‌لی حوسێن گوتیشی: ئێمه قوربانیمان داوه بۆ ئه‌وه نه‌بووه مووچه ببڕدرێت و په‌راوێز بخرێین، عێراق تا له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق و هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌نه‌برێت، هه‌رگیز سه‌قامگیر نابێت و ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌نجامه‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه، كه میله‌ت زیانی به‌رده‌كه‌وێت. بۆیه ئێمه ده‌كرێت سازش له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حزبیمان بكه‌ین، به‌ڵام سازش له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان ناكه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ئاماژه‌ی بۆ بوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان كورد و سوننه كرده‌وه و نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی، كه له ئێستادا سوننه‌كان هاوشێوه‌ی شیعه، مه‌رجه‌عێكی سیاسی‌یان نییه و په‌رت و بڵاون.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به‌رده‌وام له وێستگه جیاجیاكانی ژیانی سیاسی عێراقدا، به هۆی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا هه‌یبووه، هۆشداری داوه له ئاڵۆزبوونی ره‌وشی عێراق و ته‌نانه‌ت پێش ده‌ركه‌وتنی رێكخراوی داعش، مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و كێشانه‌ی راگه‌یاندبوو، به‌و پێیه‌ی عێراق به‌ره‌و تاكڕه‌وی هه‌نگاوی ده‌نا و مافی پێكهاته‌كانی پێشێل ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وان گوێیان نه‌ده‌دایه هۆشدارییه‌كان.