وەزیری ناوخۆ لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ روونکردنەوە دەدات
قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەنرێت؟
K24- هەولێر:
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی ئومێد خۆشناو وەک پارێزگاری هەولێر لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕیار لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ نەدراوە.
راشیگەیاند، بەداخەوە ئامارەکانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەتەوە و لە ژێر رۆشنایی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی بڕیاری نوێ دەدەین
ئاشکراشیکرد، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکرێت
رێبەر ئەحمەد لەبارەی پارێزگاری نوێی هەولێر گووتی، سەرۆکی حکومەتی بە تەواوی پشتگیریی لە پارێزگاری هەولێر دەکات و بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەنجامدانی چاکسازیی.
هەروەها ئومێد خۆشناو، لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری هەولێر گووتی، کارنامەی حکومەت جێبەجێدەکەین و هەوڵ دەدەین خزمەتگوزارییەکان بۆ هەموو پارێزگای هەولێر دابین بکەین.