دادگایه‌كی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی پێكده‌هێنرێت
كار له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لەسەر داوای دەستەی دەسپاکی هەرێم، بڕیاریدا بە پێکهێنانی دادگایەکی تایبەت بە بینینی کەیسەکانی گەندەڵی.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان، پێكهێنانی ئه‌و دادگایه له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌كه‌یان بووه و پێشتر به نووسراوێك داوای پێكهێنانی دادگاكه‌یان له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ده‌سته‌ی ده‌سپاكی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021 بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ستخۆشی له‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م هه‌نگاوه كاریگه‌رییه‌كی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و خێراكردنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان له دادگا.