باڵیۆزێکی ئیتاڵیا کوژرا
ئاڵۆزییەکان زیاتر دەبن
K24- هەولێر:
باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ لە لایەن گروپێکی چەکداریی و یاخی کوژرا.
لوسیا ئاتانسیۆ، باڵیۆزی ئیتاڵیا، هاوبەشی کاروانێکی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردووە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی خۆراک، بەڵام لە ناوچەی گۆما، تەقەیان لێکراوە و باڵیۆزەکە کوژراوە.
هەر بەهۆی هێرشەکە، دوو کەسی دیکە کوژراون، یەکێکیان وتەبێژی سوپای کۆنگۆیە لەو ناوچەیە.
وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، لیوجی دی مایۆ، هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵە رادەگەیەنن. بەهۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسڵ هەڵوەشاندەوە.