ئەو مامۆستایەی بە چەقۆ لێیدرا بۆ کوردستان24 دەدوێت

هۆکاری رووداوەکە باس دەکات

مامۆستا محه‌مه‌د جه‌لال یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی زۆزك
مامۆستا محه‌مه‌د جه‌لال یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی زۆزك

K24 - هه‌ولێر:

له‌ قوتابخانه‌ی زۆزك كه‌ ده‌كه‌وێته‌ گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ له‌ شاری هه‌ولێر، قوتابییه‌ك به‌ چه‌قۆ له‌ یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كەی‌ ده‌دات.

مامۆستا محه‌مه‌د جه‌لال، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی زۆزك به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند، کۆمەڵێک رێنماییمان هەیە کە قوتابی و باوکی قوتابی واژۆی دەکەن.

راشیگەیاند، رێنماییەکان ئەوەن کە نابێت قوتابی چەقۆ و جگەرە و چەرخ و دانبۆکس هەڵبگرێت، ئەو قوتابییەی بە چەقۆ لەمنی دا، دوای ئەوەی پشکنینیم کرد و دانبۆکسم لە گیرفانیدا دەرهێنا، منیش گووتم سبەی باوکت بێنە.

مامۆستەکە دەڵێت، کاتێک چوومە ماڵەوە، قوتابییەکە هات و گووتی مامۆستا لە قوتابخانە دەرم دەکەن، منیش گوتم نەخێر؛ لە وەڵامدا گووتی سوپاس و رۆیشت.

لە درێژەی چیرۆکەکە مامۆستەکە گووتی، کاتێک رۆیشتم، قوتابییەکە لە پشتەوە بە چەقۆ لێی دام و هەڵات.