مەسرور بارزانی ئیدانەی هێرشەکەی شەوی رابردووی بەغدا دەکات

پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24- هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئیدانەی هێرشەکەی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکات.

مەسرور بارزانی لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەبارەی هێرشە مووشەکیەکەی شەوی رابردووی بەغدا رایگەیاند: "نێردە دیبلۆماسییەکان دووچاری مەترسی گەورە دەبنەوە لە عێراق. ئەوان بۆ جەنگی دژ بە تیرۆر و دووبارە بونیادنانەوەی عێراق لێرەن".

سەرۆکی حکومەت نووسیویەتی: "داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەم رێکاری کردەیی بۆ دابینکردنی سەلامەتییان بگرێتەبەر. دەبێت ئەو هێرشانە رابگیرێن".

بەهۆی ئاراستەکردنی دوو مووشەک بۆ ناوچەی سەوزی بەغدا، چەند ئۆتۆمبێلێک سووتان و زیانی ماددی بە ناوچەکە گەیندرا، بەڵام زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.