ئاگاداریەك لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ھەولێرەوە
ئەو كەسانەی دەیانەوێت ببن بە وانەبێژ پێویستە پێشتر فۆڕم پڕبكەنەوە

K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا ئەو كەسانە ئاگادار دەكاتەوە كە دەیانەوێت ببن بە وانەبێژ، پێویستە فۆڕم پڕ بكەنەوە و لە سنووری ئەو پەروەردانەی كە داوای وانەبێژیان كردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، روونیكردووەتەوە: "بۆ ئەوكەسانەی داوای فۆڕمی بوون بە وانەبێژی دەكەن، سەرەتا پێویستە فۆڕمەكە پڕبكرێتەوە و بدرێتەوە ئەو پەروەردەی كە لێیەوە داواكاری بوون بە وانەبێژی كردووە".
ئاماژە بەوەشكراوە: "بەهیچ شێوەیەك فۆڕم لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر وەرناگیرێت، بەڵكو لەو پەروەردەی داوای وانەبێژی كردووە لەهەمان شوێن فۆڕمەكە وەردەگرێت، وەرگرتنی وانەبێژی لەڕێی كۆكردنەوەی خاڵ دەبێت".
