پۆڵ بریمەر چەند هەڵەیەکی گەورەی ئەمەریکا لە عێراق ئاشکرا دەکات
نیگەرانم لەو رووداوانەی ئێستا له عێراق روودەده‌ن، هەرگیز پێشبینی ئەوەمان نەکردبوو
K24 - هه‌ولێر:
پۆڵ بریمه‌ر، حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كوردستان24، باسی ره‌وشی ئێستای عێراق و ناوچه‌كه‌ی كرد و تێیدا تێڕوانینی خۆی له باره‌ی گرفته‌كان خسته‌ڕوو.
بریمه‌ر له زاڵبوونی هه‌ژموونی ئێران له عێراقدا، كه ئه‌مه‌ریكا چوار هه‌زار سه‌ربازی له پێناو ئازادكردنی به كوشتدا، رایگه‌یاند، ئەمەریکا بە شێوەیەکی ناتەواو عێراقی بەجێهێشت، بۆشاییەکی ئەمنی دروستبوو. کاتێک 2011 بە تەواوی کشانەوە.
روونیشی كرده‌وه، كشانه‌وه‌كه له‌سه‌ر فەرمانی باراك ئۆباما بوو، كه هەڵەیەکی گەورە بوو و دەرگا بۆ ئێرانییەکان کرایەوە کۆنتڕۆڵی عێراق بکەن، سەرۆک ئۆباما دواتر زانی بڕیارەکەی هەڵەبووە، بەڵام زۆر درەنگ بوو.
له باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له عێراق، بریمه‌ر ده‌ڵێت: "پرسیارەکە ئەوەیە ئایا سەرۆک بایدن پلانی چی دەبێت. من نازانم سیاسەتی بایدن بۆ عێراق چۆن دەبێت، بەڵام دەبێت سزاکانی سەر ئێران بەردەوام بێت چونکە بووەتە هۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە".
دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه، دەبێت بایدن زوو بکەوێتە خۆی و زوو دەستی ئێران بخوێنێتەوە. دەبێت ئەوروپاش بۆ سزادانی ئێران بهێنێتە پێشەوە. دەبێت لەگەڵ هاوپەیمانە عەرەبییەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی ناوچەکەش، هەماهەنگی دژی ئێران هەبێت. بەمە دەتوانرێت فشار بخرێتە سەر ئێران.
پۆڵ بریمه‌ر، نیگه‌رانی خۆیشی له رووداوه‌كانی ئێستای گۆڕه‌پانی عێراق نیشاندا و رایگه‌یاند، من نیگەرانم لەوەی ئێستا روودەدات، هەرگیز پێشبینی ئەوەمان نەکردبوو. دۆخێک دروستبووە لە بەرژەوندی هیچ لایەنێک نییە. لە عێراق هەماهەنگی نەماوە، توندوتیژییەکان زیادبوون، پێشبینیمان نەدەکرد بەم رۆژە بگات. هێنانەوەی میلیشیاکان کە ئێران پاڵپشتیان دەکات، لە ژێر چەتری عێراق خراپە و هیچ لایەنێک ئەمەی ناوێت.
بۆ بینین و خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه، كرته لێره بكه: