پێنتاگۆن: له لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانی عێراق هاوكار ده‌بین
پێنتاگۆن: له لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانی عێراق هاوكار ده‌بین
K24- هه‌ولێر:
حکومەتی عێراق بە وردی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکا دەکات.
جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا روونیکردەوە؛ عێراقییەکان جددین لەسەر لێکۆڵینەوە لە ئەنجامدەرانی هێرشەکانی ئەم دواییە و ئێمەش هەلی ئەو لێکۆڵینەوەیان پێ دەدەین.
کێربی دەڵێت؛ "پێشتر لە هێرشی هاوشێوەدا چەکی ئێرانی لەلایەن میلیشیاکانەوە بەکارهێندراون و ئەمریکا باش لە تەحەدا ئەمنییەکانی ئێران لە ناوچەکە تێدەگات".
گوتەبێژی پێنتاگۆن رەتیکردەوە؛ هێرشەکانی سەر هەولێر، بنکەی ئاسمانی بەلەد و باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە بەغدا پەیوەندی بە هەوڵە دیپلۆماسییەکانەوە هەبێت، بەڵکو ئەمریکا سوورە لەسەر بڕیاردان بە شێوەیەکی دروست لەسەر ئەو هێرشانە و بۆ ئەم کارەش، چاوەڕێی عێراقییەکان دەکات.
H.B