ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران 5 پرسی گرنگ تاووتوێ ده‌كات
كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ساز ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021 به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆده‌بێته‌وه و 5 پرسی گرنگ تاووتوێ ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دوو بڕگه ده‌بێت، بڕگه‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ت ده‌بێت به پرسی خستنه‌ڕووی دوا پێشهاته‌كانی پڕۆژه بوودجه‌كانی فیدڕاڵ و هه‌رێم بۆ ساڵی 2021.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، ئه‌م پرسانه‌ی خواره‌وه تاووتوێ ده‌كرێن:
• خستنه‌ڕووی پێشنووسی ئه‌م پڕۆژه یاسا و په‌یڕه‌وانه:
• پێشنووسی هه‌مواركراوی یاساكانی (یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پێشه‌سازی، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و یاسای بازرگانی).
• پێشنووسی پڕۆژه په‌یڕه‌وی پێدانی هاوبه‌شیكردنی نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان.
• ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه په‌یڕه‌وی پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن.
• پێشنووسی پڕۆژه یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با.