ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌بێته هۆی نه‌زۆكی؟
دڵه‌ڕاوكێ ته‌نیا لای ژنانی ئاسایی نییه، به‌ڵكو ژماره‌یه‌ك پزیشكیشی گرتووه‌ته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی زانستی نییه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك ژن ده‌ترسێنرێن، كه ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌بێته هۆی نه‌زۆكی، به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه به‌رگری له‌ش لاواز ده‌كات.
رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" بڵاویكرده‌وه، ئه‌م دڵه‌ڕاوكێیه ته‌نیا لای ژنانی ئاسایی نییه، به‌ڵكو ژماره‌یه‌ك پزیشكیشی گرتووه‌ته‌وه، كه باوه‌ڕیان وابوو ڤاكسینه‌كه مه‌ترسییه و نه‌زۆكی درووست ده‌كات.
له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو، له‌سه‌ر زاری هه‌ندێك پسپۆڕ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وا بڵاوكرایه‌وه، كه ڤاكسینی كۆرۆنا پڕۆتینێكی تێدایه، به ناوی (سینسیتین1)، كه كار له‌دیواری منداڵدانی ژنان ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری نه‌زۆكی ژنان له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراو.
به‌پێی ئه‌و بانگه‌شه ناڕاسته‌یه‌ی له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه كراوه، پرۆتینه‌كه له ژماره‌یه‌ك زنجیره‌ی ترشه‌لۆكی ئه‌مینی پێكهاتووه، كه له پرۆتینه‌كانی دیكه جیاوازه، پرۆتینی (سینسیتین1) یه‌كێكه له‌و پرۆتینانه‌ی به‌شداری له دیواری منداڵدان ده‌كات، له‌ش به به‌رگرییه‌كه‌ی هێرشه ده‌كاته سه‌ر ڤایرۆسه‌كه و پرۆتینی (سینسیتین1)، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی نه‌زۆكی.
دوودڵی ژنان له وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا له كه‌رتی ته‌ندرووستی، پێشبینیكراو نه‌بوو، له‌كاتێكدا ئه‌وان به‌شێكی گه‌وره له‌و كه‌رته پێكده‌هێنن.
فرانسی كولینز، پزیشك و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی نیشتمانی بۆ ته‌ندرووستی، بۆ رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"، رایگه‌یاند، له‌و بابه‌ته نیگه‌رانه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی زانیاری ناڕاست له‌سه‌ر نه‌زۆكی و ڤاكسینی كۆرۆنا له ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه.
كولینز، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی دوودڵن ڤاكسینی كۆرۆنا به‌كاربهێنن، ئه‌و ژنه گه‌نجانه‌ن، كه ئاماده‌ی وه‌چه خستنه‌وه‌ن.
پزیشكان و پسپۆڕان پێیان وایه، بایه‌تی نه‌زۆكی یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌یه، كه خه‌ڵكی له به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا دوودڵ كردووه، به‌تایبه‌تی تاقیكردنه‌وه‌كانی ڤاكسین له‌سه‌ر ژنانی دووگیان و دایكانی شیرده‌ر نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه، زۆر به‌خێرایی زانیاری هه‌ڵه له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوببێته‌وه.
داسانتیلا گۆلمیكۆترا، كه پسپۆڕێكی بواری زانستی مایكۆربایۆ‌لۆژییه له زانكۆی "یۆرك"، له راپۆرتێكی "ئاژانسی فرانس پرێس"، گوتی: "ئه‌گه‌ری هێرشی خانه‌كانی به‌رگری له‌ش بۆ سه‌ر پرۆتینی منداڵدان و پرۆتینی ڤایرۆسه‌كه، زۆر كه‌مه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێكچوونی زنجیره‌ی ترشه‌لۆكه ئه‌مینی له نێوانیان زۆر كه‌مه".
گۆلمیكۆترا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌شی مرۆڤ به‌ته‌واوه‌تی پرۆتینی ئامانجدار ده‌ناسێته‌وه، له‌سه‌ر زنجیره‌یه‌كی بچووكی ترشه‌لۆكی ئه‌مینی سنووردار نابێت.
ئه‌نیت بیك سیكینجه‌ر، له زانكۆی "لایبزیگ" گوتی: "ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی (سینسیتین1) راست بووایه؛ ئه‌وا هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی دووگیان، كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، نه‌زۆك ده‌بوون.
ئه‌كیكۆ ئیواساكی، پسپۆڕی بواری به‌رگی له‌ش له زانكۆی "یه‌یل"، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، "ئه‌و بیروباوه‌ڕه هه‌ڵه‌یه، ده‌بێته هۆكاری دڵه‌ڕاوكی و سه‌رلێشێوان له ناو ژنان، بیرۆكه‌ی نه‌زۆكی به هۆی ڤاكسینی كۆرۆنا، هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نییه".
هه‌ردوو كۆمپانیای فایزه‌ر-بایۆنتیك و مۆدێرنا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، كه هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه نییه، ڤاكسینی كۆرۆنا ببێته هۆی نه‌زۆكی.
له‌دوایین زانیارییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، (12) ژن له‌وانه‌ی له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا بوون، دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه دووگیان بوون.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی