"کۆنترین موختار لەسەر ئاستی ھەرێم و عێراق کۆچی دواییکرد"
58 ساڵ بوو موختاری کانی ماسی بوو

K24 - دھۆک
یەڵدا شیبە، ھاووڵاتیێکی مەسیحی کە ماوەی 58 ساڵە موختاری ناحیەی کانی ماسیی سەر بە قەزای ئامێدییە و بە "کۆنترین موختار دادەنرا"، ئەمڕۆ لەتەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
سەربەست ئاکرەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسی بە کوردستان24ـی راگەیاند "یەڵدا شیبە، کۆنترین موختار بوو لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق".
یەڵدا شیبە، کەسێکی ناسراوی ناوچەی کانی ماسی بوو و لە ساڵی 1963ـەوە وەکو موختاری ناحیەکە هەڵبژێردرا، "لەبەر ھەڵوێستە جوانەکانی" تاوەکو ئەمڕۆش لەسەر پیشەکەی وەکو موختاری کانی ماسی بەردەوام بوو.
دوای 58 ساڵ لە موختاری، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە، 27ـی شوبات/فێبرایەرـی 2021) یەڵدا شیبەی موختار بەھۆی نەخوشی دڵ، لە تەمەنی 90 ساڵیدا لە نەخوشخانەی کانی ماسی کۆچی دواییکرد.