شارەوانی هەولێر گەراجی بازاڕی لەنگە دەخاتە زیادکردنی ئاشکراوە

گەراجەکە بۆ کرێیە

شوێنی گەراجی بازاڕی لەنگە
شوێنی گەراجی بازاڕی لەنگە

K24- هەولێر:

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، گەراجی بازاڕی لەنگە بە کرێ دەدرێت، هەرکەسێک ئارەزووی بەشداریی کردنی هەیە سەردانی شارەوانی بکات.

بەگوێرەی ئاگادارینامەکەی شارەوانی هەولێر: "هەرکەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەشی ژمێریاری و داهات بکات بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و دانانی بارمتە بەڕێژەی 20% کەمتر نەبێت لە نرخی خەمڵێندراو''.

دەقی ئاگادارینامەکە:

ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە کەوا لێژنەی یەکەمی فرۆشتن و بەکرێدانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هەڵدەستێت بە بەکرێدانی موڵکی ژمارە ( 801/117م 45 وارش 5/ 354م 45 وارش ) ڕووبەری (6890 م2 ) گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی سێ ساڵ لەڕێگەی زیادکردنی ئاشکرا و بەپێی بڕیاری ژمارە 32 ی ساڵی 1986 بۆیە هەرکەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەشی ژمێریاری و داهات بکات بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و دانانی بارمتە بەڕێژەی لەسەدا 20% کەمتر نەبێت لە نرخی خەمڵێندراو زیادکردنەکە لە ڕۆژی (30) سییەمین ڕۆژی دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە ڕۆژنامە، ئەنجامدانی زیادکردنەکەی دەکەوێتە ڕۆژی سێ شەممە (23/3/2021)، بەڵام ئەگەر ئەو ڕۆژە بووە پشووە ئەوە لە ڕۆژی چوارشەممە (24/3/2021) کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر زیادکردنی ئاشکرا ئەنجام دەدرێت، کرێ گرتە پارەی بانک کردن و بڵاوکردنەوەی دەکەوێتە ئەستۆ.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر