ئیسرائیل ئەو وڵاتە ئاشکرا دەکات کەشتییەکی تەقاندەوە

هەینی رابردوو کەشتییەکی ئیسرائیلی لە کەنداو تەقێندرایەوە

ئەو کەشتییە ئیسرائیلییەی تەقێندرایەوە
ئەو کەشتییە ئیسرائیلییەی تەقێندرایەوە

K24- هەولێر:

بێنی گانتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران لە پشت تەقاندنەوەی کەشتییەکی ئیسرائیلی بووە لە کەنداو.

کەشتییەکە بەیانی هەینی تەقێندراوەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، ئێمە ئێران بەو کارە تۆمەتبار دەکەین، لە لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبین و راستییەکان ئاشکرا دەکەین.

هەروەها تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل13 لەبارەی رووداوەکە بڵاویکردووەتەوە، کەشتییەکی ئێرانی بە دوو مووشەک، کەشتییە ئیسرائیلییەکەی تەقاندووەتەوە.

تاوەکو ئێستا، بەرپرسانی ئێران هیچ لێدوانێکیان لەبارەی ئەو تۆمەتەی ئیسرائیل نەداوە.