به‌ناوی "ده‌ركردنی رووحی شه‌ڕانگێز" منداڵێك ده‌كوژێت
كچه (9) ساڵییه‌كه له‌لایه‌ن دایكییه‌وه بۆ لای "جادووگه‌ر"هكه براوه

K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی سریلانكا ژنێكی ده‌ستگیركردووه، خۆی ناساندووه، كه له‌توانای دایه رووحی شه‌ڕانگێز له له‌ش ده‌ربكات، دوای ئه‌وه‌ی له كچێكی (9) ساڵه‌ی داوه و بووته هۆی مردنی، به‌ر له‌وه‌ی بگاته نه‌خۆشخانه.
ئه‌جیس رۆهانا، گوته‌بێژی پۆلیسی سریلانكا رایگه‌یاند، ژنێك به دار به‌رده‌وام له منداڵێكی (9) ساڵه‌ی داوه، به بیانووی ئه‌وه‌ی رووحی شه‌ڕانگێز له له‌شی ده‌رده‌كات، گوایه ئه‌مه تاكه رێگایه.
دایكه‌كه منداڵه‌كه‌ی بردووه‌ته لای ئه‌و ژنه‌ی گوایه رووحی شه‌ڕانگێز ده‌رده‌كات، دراوسێیه‌كان گوێبیستی ده‌نگی تیمی فریاكه‌وتن بوون، به‌ڵام دره‌نگ گه‌یشتن و نه‌یانتوانی منداڵه رزگار بكه‌ن.
رۆهانا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "منداڵه‌كه دوای ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی لێدانێكی زۆر بووه‌ته‌وه، به‌رگه‌ی نه‌گرتووه و مردووه".
روونیشیكرده‌وه، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، دیارده‌ی "ده‌ركردنی رووحی شه‌ڕانگێز" زۆر بووه و بووته هۆكاری برینداربوون و مردنی ژماره‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه متمانه به‌و بیروباوه‌ڕه ده‌كه‌ن.
له سریلانكا، كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی (21) ملیۆن كه‌سه، بیروباوه‌ڕی "جادوو" و "ده‌ركردنی رووحی شه‌ڕانگێز" له‌لایان باوه.
بافیسرا وانیارچی، وه‌زیری ته‌رندروستی سریلانكاش بڕوای به جادوو هه‌یه و پێشتر رایگه‌یاندبوو، كه ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی جادوویی تاهه‌تایه به‌رگری به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه و تووشی ئه‌و په‌تایه نابێت، به‌ڵام له (23ی كانوونی دووه‌م)ی ئه‌مساڵ زۆر به توندی تووشی كۆرۆنا بوو، له چاودێری چڕ چاره‌سه‌ری بۆ كرا.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی