به‌هۆی "هیتله‌ر"ه‌وه "ئه‌مازۆن" لۆگۆكه‌ی خۆی گۆڕی
به بۆچوونی به‌كارهێنه‌رانی كۆمپانیای ئه‌مازۆن لۆگۆكه له شێوه‌ی "هیتله‌ر" ده‌چێت

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مازۆن، گه‌وره‌ترین ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی بازرگانی، به‌ناچاری لۆگۆكه‌ی خۆی له ئه‌پی مۆبایل گۆڕی، دوای ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئاماژه‌یان به‌وه كرد، لۆگۆكه "ئه‌دۆلف هیتله‌ر" سه‌ركرده‌ی نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیایان به‌بیرده‌هێنێنه‌وه.
كۆمپانیاكه ده‌سته‌به‌رداری لۆگۆكه‌یان بوون، كه گوزارشت بووه له عه‌ره‌بانه‌ی بازاڕیكردن، بۆیه لۆگۆیه‌كی دیكه‌یان درووست كرد، كه له‌سه‌ر سندوقی ئه‌مازۆن، به هێڵێكی شینی نه‌خشێنراوه.
هێڵه شینه‌كه له‌گه‌ڵ سومبولی كۆمپانیای ئه‌مازۆن، به بۆچوونی به‌كارهێنه‌رانی كۆمپانیاكه، شێوه‌ی "هیتله‌ر" ده‌دات، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و لۆگۆیه‌ی كۆمپانیای ئه‌مازۆن بكرێت.
كۆمپانیای ئه‌مازۆن، له كاردانه‌وه‌ی بۆچوونی به‌كارهێنه‌رانیله باره‌ی لۆگۆكه، شێوه‌ی هێڵه شینه‌كه‌ی گۆڕی و راستی كرده‌وه، كه لایه‌كی نووشتاوه‌ته‌وه، له‌جیاتی لێواره خواره‌كانی.

كۆمپانیاكه به راشكاوی ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه، كه گۆڕانگاریكردنی لۆگۆیه‌كه له‌به‌ر لێكچوونی شێوه‌ی "هیتله‌ر" بووه، به‌ڵام جه‌ختی كرده‌وه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای تێبینییه‌كانی به‌كارهێنه‌ران گۆڕانكارییه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه.
گوته‌بێژی كۆمپانیای ئه‌مازۆن، بۆ ماڵپه‌ڕی "فێرج" گوتی: "ئه‌مازۆن هه‌میشه بۆ دڵخۆشكردنی به‌كارهێنه‌رانی رێگه‌ی نوێ به‌كارده‌هێنێت، لۆگۆیه‌كی دیكه‌مان درووست كردووه، بۆئه‌وه‌ی كڕیاره‌كانمان به‌جۆشه‌وه له‌سه‌ر مۆبایله‌كانیان بازاڕی بكه‌ن".
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بیه
د.ی