كریستیانه‌كانی عه‌نكاوه‌: هه‌رێمی كوردستان شوێنی پێكه‌وه‌ژیانه‌

شارەدییەکی بچوک، لە ناو پێکەوە ژیانێکی گەورەدا ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە پاپا فرانسیس دەکات

عه‌نكاوه‌ ئاماده‌ی هاتنی پاپای ڤاتیكانه‌
عه‌نكاوه‌ ئاماده‌ی هاتنی پاپای ڤاتیكانه‌

K24 - هه‌ولێر:

حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ پێشوازی کردن لە پاپای ڤاتیكان، کە بڕیارە رۆژی یەکشەممە، لە ھەولێری پایتەختی پێکەوەژیان و ئاشتی، لە یاریگای فرەنسۆ ھەریری لەگەڵ (10) ھەزار کەس نوێژی ئایینی ئەنجام بدات.

بەڕێوەبەری شارەدیی عەنکاوە رایگه‌یاند، پێکەوە ژیانی ھەموو ئایینەکان و پاراستی کریستسانەکان لەدوای (2003)ه‌وه‌ ھەرێمی کوردستانی کردووه‌تە لانەیەکی ئارام.

شارەدییەکی بچوک، لە ناو پێکەوە ژیانێکی گەورەدا ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە پاپا فرانسیس دەکات، ئامادەکارییەکان لەسەر ئاستی باڵادا بەردەوامە، لەزۆربەی شوێنە گشتییەکان، کە بڕیارە پاپا سەردانیان بکات، بە دروشمی برایەتی و پیکەوەژیان و وێنەی پاپا فرانسیس و ئاڵای رەنگاوڕەنگ رازێنراوه‌تەوە، کریستیانەکانیش بە سەردانێکی میژوویی وەسفی دەکەن.

به بڕواى "رۆمی نوری"، بەڕێوبەری شارەدیی عەنکاوە، ھاتنی پاپا بۆ ھەرێمی کوردستان پەیامێکە، کە ھەرێمی کوردستان لانەیەکی ئارامە بۆ کریستیانەکانی ھەموو عێراق و هێماى قووڵبوونه‌وه‌ى زیاتری پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەییه‌.

رۆژنامەنووس وچالاکوانانی مەسیحی پێیان واییە ھاتی پاپا بۆ ھەرێمی کوردستان ئەو کۆچە بەکۆمەڵەی کریستیانەکان رادەگرێت، کە بۆ دەرەوە ھەیە و دەبێتە ھاندەرێکیش بۆ گەڕانەوەی ئەوانەی کە کۆچیان کردووە بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئەمه‌ریکا.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ پێشوازی کردن لە پاپا، کە بڕیارە رۆژی یەکشەممە، لە ھەولێری پایتەختی پێکەوەژیان و ئاشتی، لە یاریگای فرەنسۆ ھەریری لەگەڵ (10) ھەزار کەس نوێژی ئایینی ئەنجام بدات.

د.ی